هەولێر – ا ه ع
محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆكایەتی وەفدێكی پەرلەمان گەیشتە هەولێر.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ڕایگەیاند: " محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران گەیشتە هەولێر و بریارە لەگەڵ بەرپرسان چەندین دۆسیە تاوتوێ بكات".
وتیشی "لەو سەردانەیدا حەلبووسی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی هەولێر چەندین دۆسیەی جێی بایەخی هەر دوولا تاوتوێ دەكات".
رونیشیكردەوە "بە پێی كارنامەی سەردانەكەی حەلبووسی لەگەڵ نێچرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی كۆدەبێتەوە".