نەینەوا – ا ه ع – شروق ماهر
هێزە ئەمنیەكان لە پارێزگای نەینەوا، ئەمرۆ هەینی، گۆڕێكی بە كۆمەڵیان دۆزرایەوە كە روفاتی 48 كەس لە خۆدەگرێت و زۆرینەیان لە هێزەكانی پۆلیس بوون.
لای خۆیەوە موقەدەم سەلام عكێدی وتەبێژی پۆلیسی نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی ڕاگەیاند: هێزە ئەمنیەكان گۆڕێكی بەكۆمەڵیان دۆزیوەتەوە كە روفاتی 48 كەس لە خۆدەگرێت، لە نێوانیاندا 23 ئەفسەر و پۆلیسی هەن كە تیرۆریستانی داعش لە موسڵی كۆن لە سێدارەیداون.
وتیشی هێزە ئەمنیەكان سەرپەرشتی گواستنەوەی روفاتەكانی كردووە بۆ فەرمانگەی پزیشكی دادوەری بەمەبەستی ناسینەوە و رادەستكردنەوەیان بە كەسوكاریان.