بەغداد-ا ه ع
ئەسعەد عێدانی پارێزگاری بەسڕە ئەمڕۆ هەینی ڕەتیكردەوە هیچ بەنداوێك لە باكوری دورگەی سندیباد كە دەكەوێتە ناوەڕاستی شەت عەرەب دروست بكرێت.
عێدانی لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: هیچ بەنداوێك لەپارێزگاكە نابێت بێ ڕاوێژی كەسانی شارەزا و پسپۆری پلاندانان و دیزاینكردن و دەست نیشانكردنی شوێنی گونجاو دوای ئەمانە بیر لەجێبەجێكردنی بەنداو دەكەینەوە.
عێدانی وتیشی هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبونەتەوە دورن لە ڕاستیەوە.