نەینەوا - ا ه ع
نەوفەل عاكوب پارێزگاری نەینەوا ئەمڕۆ هەینی گەڕانەوەی 106خێزانی ئاوارەی كەمپی جدعە لەچوارچێوەی ناحیەی گەیارەی باشوری موسڵ ڕاگەیاند.
عاكوب لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)ڕایگەیاند: خێزانە ئاوارەكان ئەمڕۆ هەینی گەڕێندراونەتەوە موسڵی كۆن دوای ئەوەی ناوچەكانیان لە داعش ڕزگاركران و دووبارە تەواوی خزمەتگوزاریەكانیان بۆ گەڕاوەتەوە.
عاكوب وتیشی خێزانەكان گەڕاونەتەوە ناوچەكانی خۆیان كە پێكهاتوون لە مەیدان و باشتابیا و فاروق و جامع كبیر لە موسڵی كۆن.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات