نەینەوە - ا ه ع
ئەندازیار عبدولقادر دەخیل بەڕێوبەری شارەوەایەكانی پارێزگای نەینەوا، ئەمڕۆ هەینی، كردنەوەی كڵێسای مار كوركیسی لەناوچەی عەرەبی لە باكوری موسڵ دوای ئەوەی لەلایەن داعشەوە وێران كرا ڕاگەیاند.
دەخیل لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) ڕایگەیاند: كادری ئەندازیاری جارێكی تر كڵێساكەیان نۆژەنكردۆتەوە بەتەواوی بەش و ژورەكانی كڵێساكە و هۆڵەكانی و تەواوی دیواری ناوەوە و دەرەوە لەلایەن داعشەوەوێرانكرابوو و تەقێنرابۆوە.
دەخیل وتیشی كڵێساكە ئەمڕۆ بەئامادەبونی پیاوانی ئاینی مەسیح و موسڵمانان كرایەوە.