بەغدا – ا ه ع مەهدی عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمرۆ پێنج شەممە داوای لە كەرتی تایبەت كرد كارەكانیان فراوان بكەن وەك ئامادەكارییەك بۆ بەستنەوەیان بە بازارەكانی جیهان كە دەچێتە چوارچێوەی پلانەكانی حكومەتی عێراق بۆ داهاتوو. لەوبارەیەوە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە هاتووە كە عەلاق لە تەلاری ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرۆكی دەستەی نیشتمانی بۆ وەبەرهێنان و نوێنەرانی وەزارەتی دارایی و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانی و بانكی نێودەڵەتی و نوێنەرانی كەرتی تایبەت و سەرمایەداران و وەبەرهێنەران كۆبۆوە. لەكۆبوونەوەكەدا باس لە رێوشوێنەكانی حكومەت كرا بۆ لابردنی ئەو بەربەستانەی روبەروی كەرتی تایبەت بونەتەوە و كاریگەرییان لەسەر جوڵەی ئابوری لە عێراق دروستكردوە.