بەغداد-ا ه ع
حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ كۆچی دوای لیوا فازڵ بەرواری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكان ڕاگەیاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە تێیدا عەبادی ڕایگەیاند: لیوا بەرواری لە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆرستانی داعش هەمیشە بەوپەڕی قارەمانیەتیەوە لە گۆڕەپانی جەنگ بووە و پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی جەنگاوەرەكانی دژە تیرۆر و خانەوادەكەی دەكەم.
فازڵ جەمیل بەرواری لەساڵی 1966لە دهۆك لەدایك بووە و پلەی سەربازی لیوا و فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنە تایبەتەكان(فرقەی زێڕین) لە دژە تیرۆر بووە.
• ساڵی 2004بەشداری ئۆپەڕاسیۆنەكانی فەلوجەی كردووە بۆ یەكەمین جار وەك ئامر فەوج.
• لەساڵی 2004 بەشداری شەڕی ئازادكردنی سامەڕا و مەزاری هەردوو ئیمامی عەسكەری (س خ)
• ساڵی 2004 بەشداری پاكردنەوەی مەدائنی كردووە لە تیرۆرستانی ڕێكخستنی قاعیدە.
• ساڵی2005 وەك فەرماندەی لیوا بەشداری شەڕەكانی دووەمی فەلوجەی كردووە.
• لەساڵی 2007 بووە بە فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنە تایبەتەكانی عێراق.
• ساڵی 2008 بەشداری شەڕی دیالە و موسڵی كردووە.
• لەساڵی 2008 بەشداری شەڕی فەلوجەی كردووە.