كەربەلا_ ا ه ع
لیوا ئەحمەد عەلی زوینی فەرماندەی پولیسی كەربەلا سەركەوتنی پلانی ئەمنی تایبەت بە زیارەتكارانی عاشورای لە مانگی موحەرەمدا بە هەوڵ و كوششی هێزە ئەمنیەكان بەگشتی ڕاگەیاند.
لە كۆنگرەیەكی ڕوژنامەنوسیدا لە ناو باڵەخانەی فەرماندەی ئۆپەراسیونەكان و بە ئامادەبونی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی فوراتی ناوەڕاست لیوا ئەحمەد عەلی زوەینی وتی سەركەوتنی ئەمنی هەر وا نەهاتووە بەڵكو لە ئەنجامی هیلاكی و ماندوبون و كۆنگرەكانی كراون بۆ هێزە ئەمنیەكان و لایەنەكانی تر كە بەشداریان لە پلانەكەدا كردبوو.
وتیسی پلانی ئەمنی تا 15 ی مانگی موحەرەم بەردەوام دەبێت و رۆڵی هێزە ئەمنیەكان و فەرماندەكانی فوراتی ناوەڕاست و پاڵپشتی فڕۆكەوانی سوپای بەرز نرخاند كە بەدرێژایی ڕۆژانی عاشورا لە كار و ئەركدا بوون.