بەغدا_ ا ه ع
دكتور حەیدەر عەبادی سەروك وەزیران، ئەمڕۆ پێنجەششمە، تەئكیدی كردەوە هێزەئەمنیەكان ئەمڕۆ بە ئەركی خۆیان هەڵدەستن و زیارەتكاران دەپارێزن, وتەئكیدیشی لەسەر هاوكاری و گونجاندنی نێوان هاوڵاتیان و خۆبەخشی هێزە ئەمنیەكان دەكاتەوە و بۆ سەركەوتنی زیارەتی عاشورا,
عەبادی لە بە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع ) كەوتووە پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی گەلی عێراق و موسڵمانانی جیهان دەكات بە بۆنەی ڕۆژی عاشورا و یادی شەهیدكردنی ئیمام حسێن سڵاوی خوای لێبێت, كە خوێنی پاكییان لەسەر خاكی پیرۆزی عێراق ڕژا و بۆتە كارەساتێكی پڕ كەسەر لە ماوەی چەند سەدەی ڕابردوودا.
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە عێراقیەكان بە سەبر و گیان فیدایی و قوربانی ناسراون و جوانترین وێنەیان لە جیهاندا وێنا كردووە, و وانەی ئازایەتی و بەرگری لەخاك و نیشتمان و پیروزییەكانیان پێشكەشی جیهان كردووە.