برینداربونی دەیان كەس لە ڕووبەڕوبونەوەی پۆلیسی مەكسیك وكەمپێكی نایاسایی لەو وڵاتە

جیهانی
  • 20-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد_ ا ه ع
    بەدەیان كەس ئەمڕۆ چوارشەممە لەكاتی چۆڵكردنی بەزۆری كەمپێكی نا یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنیەكان لە ناوچەی خوارێزی ناوەڕاستی مەكسیكۆ برینداربوون.
    دانشتوانی كەمپەكە ڕیانگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ, ڕووبەڕوبونەوە لەكاتێكدا ڕوویدا كە پۆلیس بەجل و بەرگی مەدەنییەوە دەستیان كردووە بە لێدانی خەڵك بێ ئەوەی پێشتر ئاگاداریان بكەنەوە.
    ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری (مارگاریتا مارگاریتۆی) فرۆشیار كە وەك زۆرێك لە دراوسێكانی لەبەرەبابی ئەسنی ئۆتومی یە كە دانشتوانی ڕەسەنی وڵاتەكەن بڵاویكرۆتەوە, ڕووبەڕووی لێدان بونەتەوە پولیس لەبەرچاوی مناڵەكانمان دەماچەیان دەرهێناوە, زۆر ترسام دەستی مناڵەكەمم گرت و پولیس دەستیان كرت بە لێدانمان و بەدار لێیانداین بەردیان تێدەگرتین ,
    ئەو كەمپە كەمپێكی نایاساییە و دەكەوێتە زەوێكی چۆڵی نزیك باڵەخانەیەكی چۆڵ و ئەو بەربابە زیاتر لە 20 ساڵە لەو شوێنەدا دەژین, دەسەڵاداران و لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئەو وڵاتە دەڵێن نیزیكەی 100 خێزان لەو كەمپەدا دەژین .