بەغداد – ا ه ع
حسێن كەریم كەعبی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوار شەممە، تەئكیدیكردەوە لەسەر دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێ لە هاوكاری و بنیاتنانەوەی دەزگا چاودێرەكان و كاری پەرلەمانی.
ئەو لێدوانەش دوای ئەوە هات كە چەندین بروسكەی پیرۆزبایی ئاراستەكرا بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران.
لەوبارەیەوە دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ چوار شەممە، بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی حسێن كەریم كەعبی كرد بە بۆنەی وەرگرتنی پۆسی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران.
هەر ئەمرۆ برۆسكەیەكی پرۆزبایی لەلایەن یان كۆبیتچ نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان بەدەست گەیشت و تیایدا ئامادەیی خۆی دەردەبڕیت بۆ بەردەوامبوونی كاركردنیان لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران لەسەرجەم بوارەكاندا.