بەغداد – ا ه ع
مەفەرزەكانی هەواڵگری فیرقەی 20 لە باكوری موسڵ تیرۆریستێكیان دەسگیر كرد.
وەزارەتی بەرگری، ئەمرۆ چوار شەممە، لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: مەفەرزەكانی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە فیرقەی 20 لەبۆسەیەكدا توانیویانە تیرۆریستێك لە ناوچەی تەل وەلت لە باكوری موسڵ دەستگیر بكەن.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە تیرۆریستەكە سەر بەداعش بووە و بەرپرس بووە لە رفاندن و كوشتنی هاوڵاتیان لە باكوری موسڵ، بە تۆمەتی تیرۆریش لەلایەن دادگاوە داواكراو بووە.