بەغداد-ا ه ع
بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی پەیامێكی پیرۆزبایی لە یان كۆبیچ نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان پێگەیشت بەبۆنەی دەستبەكاربونی وەك جێگری سەرۆكی پەرلەمان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە كەوتووە ڕایگەیاند: یان كۆبیچ نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان تەئكیدی كردۆتەوە كە بەردەوام دەبن لەسەر هاوكاریكردنی پەرلەمان و پەرلەمانتاران و هێزە سیاسیەكان و كاری هاوبەش دەكەن بۆ سەقامگیری پڕۆسەی سیاسی و پیكهێنانی حكومەتی نوێ.