بەغداد - ا ه ع
مەفرەزەكانی ئاسایشی نیشتمانی توانی باندێكی ڕەفاندن دەستگیر بكات كە پێكهاتبوون لەشەش كەس و بەرپرسیارن لەئەنجامدانی چەندین تاوان لە بەغداد.
لەبەیاننمەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند: مەفرەزەكانی ئاسایشی نیشتمانی لە بەغداد و بەپێی چەند زانیارێكی وردی هەواڵگری توانیان باندێكی ڕەفاندن كە پێكهاتوون لەشەش كەس لەبەغدای پایتەخت دەستگیر بكەن كە چەندین تاوانیان ئەنجامداوە.
هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە، تاوانباران فەرمانی دەستگیركردنیان بەپێی مادەی 421/ (ق ، ع) بۆ دەرچووە و تاوانبارەكان ڕادەستی لایەنی دادوەری تایبەت كراون بۆ گرتنەبەری ڕێكارە یاساییەكان.