هەولێر/صباح كوردستان/كەوگەز رەحمان
بڕیارە لە 30 ئەیلولی ئەم ساڵ هەڵبژاردن بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێت . لەم هەڵبژاردنەدا (31) لیست و قەوارەی سیاسی كێبڕكێ لەسەر( 111) كورسی پەڕلەمانی دەكەن.
بۆیەكەمین جار رۆژنامەی سەباح كوردستان نوێترین زانیاری و داتا سەبارەت بە ناو و ژمارەی لیست و قەوارەكان و ژمارەی دەنگدەرانی هەر چوار پارێزگاكەی ( هەولێر , سلێمانی , دهۆك , هەڵەبجە ) بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی ساڵی 2018 بڵاو دەكاتەوە .
بەپێی دوایین داتای تۆماری دەنگدەران كە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردۆتەوە ,كۆی گشتی ئەو هاوڵاتیانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە هەرێمی كوردستان ( 3.085.461) سێ ملیۆن و هەشتاو پێنج هەزار وچوار سەدو شەست و یەك كەس مافی دەنگدانی هەیە و (2.911.313) دوو ملیۆن ونۆسەد و یانزە هەزار و سێ سەد و شانزە كەس لە دەنگدانی گشتی بەشداری دەكەن و (174.148) سەد وحەفتا و چوار هەزار و سەدو چل و هەشت كەس لە دەنگدانی تایبەتدا بەشداری دەكەن .
ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگای هەولێر:
( 1.101.518) یەك ملیۆن و سەد و یەك هەزار و پێنج سەد و هەژدە كەس مافی دەنگدانیان هەیە .
(1.034.864) یەك ملیۆن و سی و چوار هەزار و هەشت سەد و شەست و چوار كەس لە دەنگدانی گشتی بەشداری دەكەن .
(66.654)شەست و شەش هەزار و شەش سەد و پەنجا و چوار هەزار كەس لە دەنگدانی تایبەتدا بەشداری دەكەن.
ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگای سلێمانی :
(1.195.417) یەك ملیۆن و سەد و نەوەت و پێنج هەزار و چوار سەد و حەڤدە كەس مافی دەنگدانیان هەیە.
(1.133.655) یەك ملیۆن و سەد و سی و سێ هەزار و شەش سەد و پەنجا و پێنج كەس بەشداری لە دەنگدانی گشتی دەكەن .
(61.762) شەست و یەك هەزار و حەوت سەد و شەست دوو كەس لە دەنگدانی تایبەتدا بەشداری دەكەن .
ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگای دهۆك :
(719.365) حەوت سەد و نۆزدە هەزار و سێ سەد و شەست و پێنج كەس مافی دەنگدانیان هەیە .
(676.760) شەش سەد و حەفتا و شەش هەزار و حەوت سەد و شەست كەس لەدەنگدانی گشتی بەشداری دەكەن .
(42.515) چل و دوو هەزار و پێنج سەد و پانزە كەس لە دەنگی تایبەتدا بەشداری دەكەن .
ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگای هەڵەبجە:
(69.151) شەست و نۆ هەزار و سەد و پەنجا و یەك كەس مافی دەنگدانیان هەیە .
(65.934) شەست و پێنج هەزار و نۆسەد و سی و چوار كەس لە دەنگدانی گشتیدا بەشداری دەكەن .
(3.217) سێ هەزار و دوو سەد و حەڤدە كەس لە دەنگدانی تایبەتدا بەشداری دەكەن .
ناو و ژمارە و كاندیدانی لیست و قەوارە سیاسەكان:
-پارتی دیموكراتی كوردستان : ژمارەی لیست ( 183) , ژمارەی پاڵێوراو (100) پاڵێوراو
-یەكێتی نیشتیمانی كوردستان: ژمارەی لیست ( 105) , ژمارەی پاڵێوراو(100) پاڵێوراو
- هاوپەیمانی بەرەو ئیصلاح : ژمارەی لیست ( 119) , ژمارەی پاڵێوراو (61) پاڵێوراو
- بزووتنەوەی گۆڕان : ژمارەی لیست ( 148) , ژمارەی پاڵێوراو (100) پاڵێوراو
- جوڵانەوەی نەوەی نوێ : ژمارەی لیست ( 134) , ژمارەی پاڵێوراو (50) پاڵێوراو
-كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان : ژمارەی لیست (194) , ژمارەی پاڵێوراو (40) پاڵێوراو
- لیستی سەردەم : ژمارەی لیست ( 127) , ژمارەی پاڵێوراو (100) پاڵێوراو
- پارتی پارێزگارانی كوردستان : ژمارەی لیست ( 156) , ژمارەی پاڵێوراو(14) پاڵێوراو
- ئازادی : ژمارەی لیست ( 164) , ژمارەی پاڵێوراو (43) پاڵێوراو
- هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری : ژمارەی لیست (172) , ژمارەی پاڵێوراو(100) پاڵێوراو
- لیستی توركمانی دیموكراتی: ژمارەی لیست (203) , ژمارەی پاڵێوراو (3) پاڵێوراو
- پارتی گەشەپێدانی توركمانی : ژمارەی لیست (215) , ژمارەی پاڵێوراو (5) پاڵێوراو
- لیستی میللەت : ژمارەی لیست (224) , ژمارەی پاڵێوراو (5) پاڵێوراو
- هاوپەیمانی توركمانی هەولێر: ژمارەی لیست (239) , ژمارەی پاڵێوراو (5) پاڵێوراو
- بزوتنەوەی بروسكەی توركمانی (یلدرم ): ژمارەی لیست (246) , ژمارەی پاڵێوراو (3) پاڵێوراو
- پارتی چاكسازی توركمانی : ژمارەی لیست (258) , ژمارەی پاڵێوراو (4) پاڵێوراو
- لیستی توركمانی هەولێر: ژمارەی لیست (267) , ژمارەی پاڵێوراو (5) پاڵێوراو
- لیستی بەرەی توركمانی عێراقی : ژمارەی لیست (272) , ژمارەی پاڵێوراو (5) پاڵێوراو
- قائمە الرافدین : ژمارەی لیست (306) , ژمارەی پاڵێوراو (5) پاڵێوراو
- حزب ابناو النهرین : ژمارەی لیست (317) , ژمارەی پاڵێوراو (5) پاڵێوراو
- مجلس الشعبی الكلدانی السریانی الاشوری: ژمارەی لیست (344) , ژمارەی پاڵێوراو (5) پاڵێوراو
- هاوپەیمانی یەكێتی نەتەوەیی: ژمارەی لیست (368) , ژمارەی پاڵێوراو (5) پاڵێوراو
- لیستی دیموكراتی مەسیحی: ژمارەی لیست (384) , ژمارەی پاڵێوراو (3) پاڵێوراو
- نوبار سیپان غەریب : ژمارەی لیست (408)
- ادكار هاكوب بترس: ژمارەی لیست (423)
- ئارام بوزو حمو: ژمارەی لیست (452)
- مراد ماردروس وارتان : ژمارەی لیست (476)
- یروانت نیسان ماركوس : ژمارەی لیست (489)
- فاهیك كمال سرانیان: ژمارەی لیست (497)
جێگەی باسە لە خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان لە كۆی (111) سەد و یانزە كورسی پەرلەمانی , هەریەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان (38) كورسی و بزووتنەوەی گۆڕان ( 24) كورسی و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ( 18) كورسی و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ( 10) كورسی و كۆمەڵی ئیسلامی (6) كورسی و بزووتنەوەی ئیسلامی یەك كورسی و حیزبی شیوعی یەك كورسی و حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان یەك كورسی و ئاڕاستەی سێیەم یەك كورسی و (11) كورسی بۆ كەمینەكان دانرابوو .
-