بەغداد_ ا ه ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبونی حەسەن كەریم كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەن و بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجومەن و شاندی یاوەری كە پێك هاتبوو لەچەند نوێنەرێك، ئەمڕۆ سێشەممە، بەسەردانێك گەیشتنە بەسڕە و لەگەڵ ئەسعەد عێدانی پارێزگاری بەسڕە و وەلید حەبیب كیتان سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا كۆبونەو و تاوتوێی ڕەوشی بەسڕەیان كرد و باسیان لە چارەسەركردنی كێشەكانی ئەو پارێزگایە كرد.
لەبەیاننامەیەكدا كە لە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەرچووە و وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە كەوتووە هاتووە , لەكاتی ئەنجامدانی دانشتنی نائاسایی ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە بۆ تاوتوێكردنی ڕەوشی بەسڕە حەلبوسی ئامادەبووە و ڕایگەیاندووە سەردانی شاندی ئەنجومەنی نوێنەران كە نوێنەرانی گەلی عێراقن بۆ پارێزگاكە پەیامێكە بۆ هاوڵاتیانی ئەو شارە كە ئەنجومەنی نوێنەران درێخی ناكات لە پاڵپشتی و پشتوانی و خزمەتكردنی بەسڕە و خەڵكەكەی.
حەلبوسی ڕاشیگەیاندوەە: ئەنجومەنی نوێنەران كارەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و خۆجێیی ڕێكدەخات بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی ژیان بۆ ئەو شارە, لەڕێگەی كاراكردنی ڕۆڵی چاودێری و تەشریعی و ڕوونیكردەوە بەسڕە هەناسەی ئابوری عێراقە و ناونیشانی قوربانیدانی بێ وێنەیە لەهەموو كاتێكدا و لەهەموو بوارەكاندا, وتیشی لاوازی لە نەبونی پلاندانان لە دەزگاكان هەیە بە شێوەیەكی گشتی و بەجدی كار دەكەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بەپەلە بۆ ئەو كێشانە.