بەغداد_ ا ه ع
دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند: پابەندی ئەو بەڵێنانە بوون كە بەگەلی عێراقمان داوە و كارمانكرد بێ جیاوازی تائیفی و حزبی, و تەئكیدی لەسەر گرنگی ئەو پەیڕەوە نیشتمانییە كردەوە.
عەبادی لەسەر هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی, جارێكی تر تەئكید لەسەر سەربەخۆی بڕیاری نیشتمانی خۆمان دەكەینەوە, و كاتێك بەرپرسیاریەتی سەرۆكایەتی حكومەتمان گرتە ئەستۆ لە ساڵی 2014 دا بەڵێنمان بەگەلەكەماندا كە پارێزگاری لەسەربەخۆیی عێراق و سەربەخۆی بڕیاری عێراقی بكەین, و هەڵوێستمان دوور بووە لە تائیفی و حزبی و بەڵێنی خۆمانمان جێبەجێ كرد سەرەڕای هەموو ئاستەنگە ناوخۆیی و دەرەكیەكان.
وتیشی دەبێت پارێزگاری لەو پەیڕەوە نیشتمانیە سەربەخۆیە بكەین.