نەینەوا – ا ه ع
زانكۆی نەینەوا سێ كۆلێژی نوێ لە تایبەتمەندی جودا جودا دەكاتەوە.
دكتۆر یونس حەدیدی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆكە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) ڕۆژی سێشەممە، ڕایگەیاند: بەشی ئەندازیاری زانكۆی نەینەوا و بەهاوكاری شارەوانی موسڵ باڵەخانەی سێ كۆلێژی زانكۆكەی تەواو كردووە بۆ هەریەك لە كۆلێژی پەروەردە و زانست و ئەندازیاری تەكنەلۆژی.
حەدیدی وتیشی, تەواوی پێداویستیەكانی تاقیگە و هۆڵ وئامێرەكان دابین كراون و بۆ ساڵی نوێی خوێندنیش ئامادە دەبێت.