تایبەت_ ا ه ع
هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی (بنا) كشانەوەی خۆی لە بەربژاریەتی پۆستی سەرۆك وەزیران ڕاگەیاند.
عامری لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ڕۆژی سێشەممە كە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) ئامادەی بوو ڕایگەیاند: ماوەی چەند هەفتەیەكە لەبەردەم هێزە سیاسیەكان خۆی لەبەربژاركردنی پۆستی سەرۆك وەزیران كشاندۆتەوە, و پێویستە بەربژاری سەرۆك وەزیران ڕەزامەندی هەموو هێزە سیاسیەكانی هەبیت.
عامری داوای لە هێزە سیاسیەكان كرد, كێبڕكێ لەسەر پاڵپشتی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو هەبێت, و سەرۆك كۆماریش لە كاتی دیاریكراوی یاسایدا هەڵدەبژێردرێت .