بەغداد – ا ه ع
سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەمرۆ دوو شەممە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ی ڕاگەیاند: محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگرانی لەگەڵ دەیان پەرلەمانتار سبەینێ سێ شەممە سەردانی پارێزگای بەسڕە دەكەن.
ئەو سەچاوەیە وتیشی ئەو وەفدەی ئەنجومەنی نوێنەران بەدواداچوون بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لەو پارێزگایە دەكەن لەگەڵ هۆكاری ئەو قەیرانەی بەم دواییە رویدا.
هەر لەو سەردانەیاندا چاویان بە بەرپرسانی ناوخۆیی دەكەوێت بۆ زانینی هۆكاری دواكەوتنی چەند پرۆژەیەك.