بەغدا – ا ه ع باڵیۆزی نوێی نەرویج لە عێراق ئاشكراكرد پەرلەمانی وڵاتەكی دەنگی داوە لەسەر پێدانی بڕی 5 ملیۆن دینار وەك هاوكاری بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكان. ئەو لێدوانەی باڵیۆزی نوێی نەرویج لە میانی رادەستكردنی كارنامەی هات بە ئەیبراهیم جەعفەری وەزیری دەروە كە وەك باڵیۆزی نوێی نەرویج لە عێراق دەستبەكار دەبێت. لای خۆیەوە ئیبراهیم جەعفەری لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) نێردراوە رایدەگەیاند عێراق لە شەڕی تیرۆردا سەركەوتووبوو قۆناغی داهاتووش دەست بە ئاوەدانكردنەوەی ئەو پارێزگایانە دەكات كە تیرۆریستانی داعش وێرانی كردوون. لای خۆیەوە باڵیۆزی نوێی نەرویج ئامادەیی وڵاتەكەی پیشاندا كە پشتیوانی لە عێراق بكات لە دەستەبەركردنی ئەمن و ئاسایشدا، وتیشی پەرلەمانی نەرویج دەنگیداوە لەسەر پێدانی بڕی پێنج ملیۆن دۆلار وەك هاوكاری بە عێراق بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی زیانیان بەركەوتووە.