بەغداد – ا ه ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دوو شەممە، پێشوازی كرد لە فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری.
لە دیدارێكیدا سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبوسی كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و هیوای سەركەوتنی بۆ ئەو و سەرجەم پەرلەمانتاران خواست.
لای خۆیەوە نوسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند لە دیدارەكەدا تاوتوێی رێگەكانی هەماهەنگی و هاوكاری هاوبەش لە نێوان هەردوو دەسەڵاتەكەدا كرا.
حەلبوسی تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی سەربەخۆیی دادگا و سەروەری یاسا بەشێوەیەك دادوەری دەستەبەربكات و پارێزگاری لە مافی هاوڵاتیان بكات.