بەغداد – ا ه ع
شانەی قەیرانی ویزاری لە وەزارەتی بازرگانی، ئەمرۆ دوو شەممە، كۆبونەوەیەكی فراوانی رێكخست لەگەڵ لقی كۆمپانیاكانی خۆراك و فەرمانگە چاودێریەكان و پلاندانان و بەدواداچوون و ئیدارەی هەڵسەنگاندنی كاری لقەكان لەسەر رۆشنایی ئەو خزمەتگوزاریانەی وەزارەتەكەیان پێشكەشی كردووە.
لەوبارەیەوە وەزارەتی بازرگانی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند:" لە كۆبونەوە فراوانەكەدا تاوتوێی چەندین پرس كراوە كە لەبەرنامەی كاری كۆبونەوەكەدا بووە لە نێویشیاندا تەئكیدكردنەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتە خۆجێییەكان بۆ كاراكردنی كۆمپانیا و فەرمانگەكانی وەزارەت لەگەڵ ئەو توانا و بڕە پارەیەی كە بۆ كڕینی بەشە خۆراك تەرخانكراوە.
هەر لە بەیاننامەكەدا تەئكید لەسەر گرنگی كاراكردنی فەرمانگە چاودێریەكان كرایەوە بۆ دەرخستنی لاینی سلبی و لادانەكان بەمەبەستی چارەسەركردنیان.