8فەرمانگەی خزمەتگوزاری و تەندروستی لە قەزای تلكێف كرانەوە

  • 17-09-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا - ا ه ع
    شارەوانی نەینەوا 8پڕۆژەی خزمەتگوزاری و تەندروستی لەقەزای تلكێف كردەوە كە دەكەوێتە دوری 20كیلۆمەتر لەباكوری موسڵ.
    عەبدولقادر دەخیل بەڕێوبەری شارەوانیەكانی نەینەوا لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) ڕایگەیاند: فەرمانگەكانی شارەوانی نەینەوا كاری نۆژەنكردنەوەی فەرمانگە خزمەتگوزاری وتەندروستیەكانی لە سەرانسەری قەزای تلكێف لەباكوری موسڵ تەواوكردوە.
    دەخیل وتیشی ئامێر و كەل وپەلی پێویست بۆ هەموو فەرمانگەكان دابینكراوە و دەوامی فەرمانگەكان دەستی پێكردووە.