بە وێنە .. عەتەبەی حسێنیە سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عیراق موجاهد ئەبو هەیل خەڵات دەكات بەرامبەر هەوڵە مرۆڤایەتیەكانی لەگەڵ كەڕوڵاڵەكان

كەربەلا – ا ه ع
عتەبەی حسێنییەی پیرۆز، ئەمڕۆ پێنج شەممە، ڕێزلێنانێكی بۆ موجاهد ئەبو هەیل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق رێكخست بەرامبەر هەوڵە مرۆقایەتیەكانی بەگشتی و كەڕولاِەڵەكان بەتایبەتی.
لایخۆیەوە ئەبو هەیل بەڵێنیدا كە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی بەردەوام بێت لەسەر هەوڵەكانی بۆ خزمەتكردنی ئەو چین و تۆێژەی كۆمەڵگا داواشی لە دەستەی حاج و عەمرە كرد كە بەشێك لە سەنتەری ئیمامی حسێن سڵاوی خوای لێبێت تایبەت بە كەڕوڵاڵەكان بنێرێتە حەج تاكو مەراسیمی حەج بگوازنەوە بۆ ئەوەی تۆڕی ڕاگەیاندن پەخشی بكات.

هەروەها داوایی كرد بەشێك لەو فەرمانبەرانەی میلاكیان هەیە بنێرێتە سعودیە بۆ بەشداریكردنی گواستنەوەی مەڕاسیمی فەریزەی حەج لەو كەناڵانەی سەر بەتۆڕەكەن یان كەناڵە نیشتمانیەكانی تر.


هاوكات موجاهد ئەبو هەیل بەشێكی لەو چین و توێژە خەڵات كرد كەلەناو حەشدی شەعبی دا جەنگاوەرن لەگەڵ ژمارەیەك میلاكاتی سەنتەرەكە، ئەبو هەیل ئەم ڕێزلێنانەی بە هاندانێك بۆ ئەو تۆێژە لەقەڵەدا و وتیشی دەبێت دامودەزگاكانی دەوڵەت قوربانیەكانیان لەچاو بگیرێت و سوپاسی عەتەبەی پیرۆزی كرد و سوپاسی هەموو ئەو كارمەندانەی سەنتەرەكەی كرد كە لەوێ كار دەكەن.


لایخۆیانەوە وەرگێڕەكانی زمانی ئاماژە ڕایانگەیاند كە تۆڕی راگەیاندنی عێراقییە تەنها دەزگایە كە گرنگیان پێدەدات و گەشتێكی هەواڵەكانیان بۆ تایبەت كردوون كە لەلایەن چەند كەسێكی پسپۆڕەوە بەڕێوە دەبرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە سەنتەری ئیمام حسێن تایبەت بەكەڕۆڵاڵەكان سەر بە چالاكە گشتیەكانی ئەمانەی گشتی عەتەبەی حسێنییەی پیرۆز، كۆنگرەی یەكەمی دامەزراندنی وەرگێڕانی زمانی ئاماژەی بە ئامادەبونی بەشك لە وەرگێڕ و ماموستایانی تایبەت لە پارێزگاكانی عێراق لە هۆڵی سەید ئەوسیا سڵاوی خوای لێبێت رێكخست.

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.