توركیا: بەپێی یاسای باری نائاسایی تا ئێستا 18 هەزار فەرمانبەر دەستگیركراون

ئەستەنبوڵا – فراس سەعدون
بەپێی مەرسومێك كە ئەمرۆ یەك شەممە دەركراوە، تا ئێستا 18 هەزار فەرمانبەر لە توركیا لە چوارچێوە یاسای باری نائاساییدا دەستگیر كراون، ئەوەش لەگەڵ كۆتاییهاتنی كاركردن بە یاسای باری نائاسایی كە لە دوای كودەتاكەی 15ی تەموزی ساڵی 2016 دەركرابوو.
لەوبارەیەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) رایگەیاند، رۆژنامەی فەرمی مەرسومی ژمارە 701 ی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە 18 هەزار و 632 فەرمانبەر كە لە داموودەزگاكانی دەوڵەتی توركیا كاریان دەكرد دەستگیركراون، بەپێی ئەو مەرسومەش تەنها 148 فەرمانبەر گەڕاونەتەوە سەركارەكانیان لە دوای دەستگیركردنیان.

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.