ئاژانسی هه‌واڵی عیراقییه‌

گەدەی ژنێك دەبێتە ناوچەی پیشەسازی

ا ه ع
پزیشكەكانی روسیا نەشتەرگەرییان بۆ پیرە ژنێكی وڵاتەكەیان ئەنجامداو تێدا چەندین پارچە ئاسن و بزمار و برغو و زنجیریان لە گەدەو ناوسكیدا دەرهێنا.

بەگوێرەی هەواڵێكی روسیا تودەی ئەو ژنە پیرە تەمەنی 74 ساڵ بووە، دوای ئەوەی پلەی گەرمای لەشی بەرزدەبێتەوە لەڕێگەی ئەمبوڵانسێكەوە دەیگەیەننە نەخۆشخانە، پزیشكەكان دوای پشكنین بۆیان دەردەكەوێت چوار بزمار لە گەدەیدایە، لەڕێگەی نەشتەرگەرییەكەوە بزمارەكانی بۆ دەردەكەن، بەڵام دواتر پشكنینێكی گشتی بۆ ئەنجام دەدەن كۆمەڵێك پارچە ئاسنی تر لە سكیدا دەردەكەوێت.

لەنێو سكی ئەو ژنەدا دوای نەشتەرگەری ئەم كانزایانەیان دەرهێناوە “152 پارچە ئاسن، بڕغوو، سورگی دەرگا (ئەوەی دەرگای پێ قایم دەكرێت)، زنجیری زیوین و پارچە ئاسنی تر كە درێژییەكەی 15 سانتیمەتر بووە”.

ژنەكە دانیشتووی هەرێمی بۆریاتیا بووە لە رۆژهەڵاتی سیبریا، بەڵام نەزانراوە مێژووی خواردنی ئەو كانزایانە كەی بووە، پیرەژنەكەش رەتیكردووەتەوە بە پزیشكەكانی رابگەیەنێت هۆكاری خواردنی ئەو كانزاو ئاسنانە چی بووەو لەكەیدا بووە.

دەستەی تیمی پزیشكانی ئەو نەخۆشخانەیە رایانگەیاندووە خواردنی ئەو كانزایانە هیچ لێكەوتەیەكی خراپی لەسەر تەندروستی ئەو ژنە 74 ساڵە بەجێنەهێشتووە، بەڵام بۆ سەلامەتی گیانی لە یەكەی چاودێری ورد لە نەخۆشخانە ماوەتەوە

کۆمێنتی خۆت بنوسه‌

Your email address will not be published.