ئاژانسی هه‌واڵی عیراقییه‌

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی هاوبەشدا هەر دوو سەرۆكی فەرەنسا و فەلەستین تەئكید لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتێك بۆ فەلەستینیەكان دەكەنەوە

پاریس – ا ه ع
هەر دوو سەرۆكی فەرەنسا و فەلەستین ئیمانوێل ماكرۆن و مەحمود عەباس رایدەگەیەنن دامەزراندنی دوو دەوڵەت بۆ فەلەستین و ئیسرائیل تاكە رێگەی بەدیهانانی ئاشتییە لە ناوچەكەدا.
لەوبارەیەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقیە (ا ه ع) كە ئامادەی كۆنگرەی رۆژنامەنوسی هاوبەشی ماكرۆن و عەباس بوو رایگەیاند لە كۆنگرەكەدا كە لەپاریسی پایتەختی فەرەنسا بەرێوەچوو هەر دوولا بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە بریارەكەی سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە رەسمی ناساندنی قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل دەربڕی.
لای خۆیەوە محمود عەباس رایگەیاند ئەمریكا لە ئێستادا وڵاتێكی نێوەندگیر نییە لە پرۆسەی ئاشتیدا و هیچ پلانێكی ئەو وڵاتە قبوڵ ناكەن، تەئكیدیشیكردەوە داننان بە دەوڵەتی فەلەستیندا كاریگەری دەبێت لەسەر دەستەبەركردنی ئاشتی لە ناوچەكە.
وتییش 57 دەوڵەتی ئیسلامی ئامادەیە دوای دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین رێكەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل ئیمزابكات.
لای خۆیەوە سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند وڵاتەكەی پشتیوانی لە بریارەكەی ترامپ ناكات داواشی كرد پرۆسەی ئاشتی لە رێی هەوڵە سیاسیەكانەوە لە ناوچەكە دەستەبەر بكرێت، دەشڵێت بە دیهێنانی ئاشتی بە بێ ئەنجامدانی گفتوگۆ بەدینایەت.
سەرۆكی فەرەنسا وتیشی بەبێ دامەزراندنی دەوڵەتێك بۆ فەسەتینیەكان ئاشتی بەدینایەت، دەشڵێت دامەزراندنی دەوڵەتێك بۆ فەستینیەكان پێویستە لە رێی گفتوگۆی نێوان هەردوو لاوەبێت.

کۆمێنتی خۆت بنوسه‌

Your email address will not be published.