پارێزگای زیقار هەڵمەتێكی بۆ پاككردنەوەی روباری غەراف دەستیپێكرد

لە پارێزگای زیقار هەڵمەتێك بۆ پاككردنەوەی روباری غەراف بەرێوەچوو بۆ رووبەرووبوونەوەی قەیرانی كەمی ئاو كە رووی لە پارێزگاكە كردووە.
لای خۆیەوە عادل دەخیلی جێگری یەكەمی پارێزگاری زیقار بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ی راگەیاند: ” هەڵمەتێكی فراوانیان بۆ پاككردنەوەی روباری غەراف لەو پاشماوانەی لەنێویدایە دەستپێكردووە ئەو كارەش لەلایەن وەزارەتی سەرچاوە ئاویەكانەوە جێبەجێ دەكرێت”
وتیشی هەڵمەتكە پاكردنەوەی رێرەوی روبارەكە دەگرێتەوە لە ناحیەی فەجر تا شارۆچكەی قەلعە سوكەر و رفاعی و نەسر و شەترە، راشیگەیاند هەڵمەتەكە ئاسانكاری دەكات بۆ گەیاندنی ئاو بە هاوڵاتیان و جوتیارانی ناوچە جیاجیاكانی پارێزگاكە.

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.