دادگای ناوەندی تاوانەكان, سزایی لە سێدارەدانی بۆ 7 تیرورست دەركرد كە بەشداریان لە تەقینەوەی بازاڕێك كردووە لە ناوچەی شەعب

ئەمنی
  • 6-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد_ ا ه ع
    دادگای ناوەندە تاوانەكان لە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی رەسافەی فیدڕاڵی, سزای لە سێدارەدانی بۆ 7 تیرۆرست دەركرد كە دەستیان لە تەقینەوەی بازاڕێكی میلی لە بەغداد هەبووە .
    عبدستار بەیرەقدار وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقیە(ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: دەستەی یەكەمی دادگای ناوەندی تاوانەكان چاوی خشاندوە بە دۆسەی حەوت تاوانبار كە ڕێكەوتنیان كردووە و بەشداربون لە تەقاندنەوەی بازاڕی (چوار هەزار) لە ناوچەی شەعەب لە بەغداد.
    بەیرەقدار وتیشی،،هەڵمەتی گرتنی ئەو تاوانبارانە بە سەرپەرشتی دادگای ناوەندی بووە و بۆسەیەكیان بۆدانراون و دوای ئەوەی ڕوو بە ڕووی هێزە ئەمنیەكان بونەتەوە, تونرا دەستگیر بكرێن لە كاتی دەستگیر كردنەكەشیان چەكی سوك و مامناوەند و مادەی تەقینەوە و چەندین پێناسی ساختەیان پێبووە.