یەحیا رەسوڵ: تیرۆریستێك دەستگیركرا كە بەرپرسە لە كۆمەڵكوژی فلكە عەلەم

ئەمنی
  • 10-08-2018, 00:00
  • +A -A

    سەڵاحەدین – ا ه ع – فەلیح عوبەیدی
    عەمید یەحیا رەسوڵ وتەبێژی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئەمرۆ هەینی، ڕایگەیاند: " مەفرەزەكانی هەواڵگری لە سەڵاحەدین كە لە چوارچێوەی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناوخۆ كاردەكەن، بە پشتیوانی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی سامەرا، توانیویانە تیرۆریستێكی ترسناك دەستگیربكەن كە بەرپرسە لە كۆمەڵكوژی فلكە عەلەم كە تیایدا ژمارەیەك لە كارمەندانی دەزگا ئەمنیەكان بوونە قوربانی لە ساڵی 2014 دا".
    وتەبێژی ڕاگەیاندنی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، وتیشی "لە پرۆسەیەكدا ئەو تیرۆریستەیان لەگەڕەكی موسەنای شاری سامەرا دەستگیر كردووە".