بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە،سەرۆکایەتی کۆمار پشتیوانی خۆی بۆ هەموو دەستپێشخەرییەکانی بە ئامانجی پتەوکردنی یەکێتی نەتەوەیی و چەسپاندنی بەها مرۆییەکان دووپاتکردەوە.
"جەمال محەممەداوی"نوێنەری سەرۆک کۆمار،لە میانەی یەکەمین کۆڕبەندی ساڵانەی (هەموو مان پێکەوە بۆ ئاشتی)،کە لە لایەن دیوانی ئەوقافی ئایینەکانی مەسیحی و ئێزیدی و سابیئەو مەندائیەکان بەڕێوەچوو، و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی ڕووماڵکردنی بوو وتی : بەستنی ئەم کۆڕبەندە لە کاتێکدایە کە ئێمە زۆر پێویستمان بە چالاککردنی دیالۆگەکە هەیە لە عێراق،هەروەك بە درێژایی مێژووی دوور و درێژی خۆی، مۆدێلی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و فرەیی کولتوورێکی جوانی شارستانی و پێکەوە بوونە؛ کە خاکەکەی کارلێکی کولتووری لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکاندا درووستکردوە، ئەمەش وایکردووە ببێتە فرەچەشنی بەرزی جوانی مرۆڤایەتی ئەمڕۆ ئەم فرەچەشنییە نوێنەرایەتی دەرفەتێکی گەورە دەکات بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی یەکێتی نەتەوەیی و چەسپاندنی بناغەکانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان هەموو چین و توێژەکانی گەلی عێراقدا .
ئاماژەی بەوەشدا : دامەزراوە ئاینییەکان،بەو ڕۆڵە مەزن و ڕۆحی و کۆمەڵایەتییانەی خۆیان،دەتوانن نوێنەرایەتی پایە بنەڕەتییەکان بۆ بەرەوپێشبردنی بەهاکانی لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و دانانی بناغە بۆ جوانکردنی کۆمەڵگا دابڕێژن.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی : سەرۆک لەتیف ڕەشید ،جەخت لەسەر گرنگی ئەم کۆبوونەوانە دەکاتەوە و پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ هەموو دەستپێشخەرییەک بە ئامانجی پتەوکردنی یەکێتی و چەسپاندنی بەها مرۆییەکان کە هەموومان بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا : کە بەرپرسیارێتی هاوبەشمان پێویستی بەوەیە کە پێکەوە کاربکەین بە ڕۆحی یەک تیم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەو ئاستەنگانەی کە هەڕەشە لەم پێکەوە ژیانە دەکەن یان ڕێگری لەهەر دابەشبونێک یەکگرتوویمان دەشێوێنێت.