ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران: حکومەت ڕێوشوێنی زۆری گرتووەتەبەر بۆ پاڵپشتیکردنی پێکهاتەکان

سیاسی
  • اليوم, 14:45
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمرۆ شەممە"حازم وەتەن"ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران، دووپاتی کردەوە کە حکومەت ڕێوشوێنی زۆری گرتووەتەبەر بۆ پاڵپشتیکردنی پێکهاتەکان، ئاماژەی بەوەشدا کە بەرنامەی حکومەت دیدێکی گشتگیر لەخۆدەگرێت بۆ پاڵپشتیکردنی هەموو پێکهاتەکان. 
    "حازم وەتەن" لە میانی یەکەمین کۆڕبەندی ساڵانەی (هەموو مان پێکەوە بۆ ئاشتی)، کە لەلایەن دیوانی ئەوقافی ئایینەکانی مەسیحی و ئێزیدی و سابیئەو مەندائیەکانەوە  ڕێکخراوە، و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی ڕووماڵی بوو، ووتی : ئەم کۆڕبەندە بریتییە لە  پێکهاتە ڕەسەنەکانی کۆمەڵگەی عێراقی، کە ڕەگ و ڕیشەی بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر درێژدەبێتەوە و بەشدارییەکی کاریگەریان هەیە لە بنیاتنانی عێراق لە ڕووی شارستانی و کۆمەڵایەتی و کولتووری و زانستییەوە.
    ئاماژەی بەوەشدا : بەم بۆنەیەوە بە شانازی یەوە سڵاوی سەرۆکوەزیران "محەمەد شیاع سودانی" تان پێ بگەیەنم،کە گرنگییەکی زۆر بە هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراق دەدات، و جەخت لەسەر گرنگی ئەو کۆبوونەوانە دەکاتەوە بۆ بەرەوپێشبردنی گیانی پێکەوە بوون و یەکگرتوویی و پێکەوەژیان لە نێو نەتەوەکاندا .
    لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی : هەبوونی مەسیحی و ئێزیدی و سابیئەو مەندائیەکان، و پێکهاتە ڕەسەنەکانی دیکە تابلۆیەکی نایابی فرەچەشنی عێراقە، کە یەکێکە لە دەرکەوتە گرنگەکانی بەهێزی عێراق،کە مۆدێلێکی ناوازەی برایەتی و یەکگرتوویی نیشانی جیهان دەدات لە پێکەوەژیانی ئاشتیانە،کە ڕەگ و ڕیشەی قووڵی لە ناسنامەی عێراقدا داکوتاوە و قوربانی گەورەیان داوە، جا لە ڕێگەی ئەو تاوانانەی تیرۆرستان کردیان بەرامبەریان یان  لە ڕێگەی بەشداریکردنیان لە ڕیزەکانی هێزە ئەمنییەکان بۆ ڕزگارکردنی خاکەکەیان لە دەستی تیرۆر.