بەغدا - INA
وەزیری بەرگری سابت محهمهد عهباسی دووپاتی کردەوە کە سوپای قارهمانی عێراق بەردەوامە لە ئەرکەکانی بۆ پاراستنی سنوور و ئاسمانی عێراق لە هەر مەترسییەک.
عەباسی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا، ڕایگەیاندووە، "سوپای عێراقی، بە هەموو جۆر و پێکهاتەکانییەوە، ئامادەیە و بەردەوامە لە ئەرکەکانی بۆ پاراستنی سنوور و ئاسمانی عێراق لە هەر مەترسییەک، شانبەشانی شانبەشانی سهرجهم پاڵەوانەکانمان لە هێزە ئەمنییەکانی تردا بۆ پارستی وڵات”.
ئاماژەی بەوەشکرد، شەو و ڕۆژ بەئاگاین بۆ دابینكردنی ئاسایشی عێراق، ڕێگەش نادەین هیچ تیرۆریستێک و تێکدەرێک دزە بکاتە ناو خاکی نیشتمانە خۆشەویستەکەمانەوە.