بەغدا - INA
سەرۆک کۆمار، عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید و سهرۆكی ڕەوتی حیكمهی نیشتمانی سهید عەمار حەکیم، ئەمڕۆ هەینی، لەسەر پێویستی پشتیوانی لە حکومەت جەختیان کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکدا لە سەرۆکایەتی کۆمار - کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقیINA) ) نێردراوه - تێیدا هاتووە "سەرۆکی کۆمار، عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، لە بەغدا پێشوازیکرد لە بەرپرسی ڕەوتی حیكمهی نیشتمانی، سهید عەمار حەکیم".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە واقیعی سیاسی و ئابووری وڵات کرا، هەروەها جەخت لەسەر پێویستی پاڵپشتیکردنی حکومەت کرایەوە بۆ ئەوەی بتوانێت بەرنامەی خزمەتگوزاریی خۆی جێبەجێ بکات و پێداویستییەکانی هاووڵاتیان لە هەموو بوارەکاندا دابین بکات".
لە درێژەی راگهیندراوهكه هاتووە، "هەروەها جەخت لەسەر پێویستی وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە ناوچەکە کرایەوە، هەروەها بڕیاری ئاگربەست لە لوبنان یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و ئارامی لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی. هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا دەستی خرایە سەر گرنگی یەکخستنی هەوڵەکان، هەوڵ دەدات، و هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان هێزە نیشتمانییەکان بۆ چەسپاندنی پاراستنی سەروەری عێراق و بههێزكردنی ئاسایش و سەقامگیرییەکەی."