سەرۆک وەزیران: بەرپرسیارێتی حکومەت خزمەتکردنی هەموو عێراقییەکانە بە بێ جیاوازی

سیاسی
  • أمس, 21:31
  • +A -A

    بەغدا –INA

    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پشتڕاستیکردەوە کە خزمەتکردنی هەموو عێراقییەکان لە هەموو مەزهەب و هەمەجۆرییەکان لە ئەستۆی حکومەتدایە.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ هەینی لە مەدرید پێشوازی کرد لە کۆمەڵێک ڕەوەندی عێراقی لە ئیسپانیا".

    سه‌رۆك وه‌زیران جەختی لەوە کردەوە کە سەردانەکەی شاندێکی باڵای لەخۆگرت، و عێراق و ئیسپانیا هەنگاوی بنەڕەتییان ناوە بۆ گەیشتن بە هاوبەشییەکی ستراتیژی گشتگیر لە بوارە جیاجیاکاندا، و وەزارەتی دەرەوەی هەردوو وڵاتیش ڕاسپێردران بۆ ئەوەئ پێکەوە ئامادەکاری بۆ ئەو پەیوەندییە بکەن".


    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سودانی ئاماژەی بەوەکرد کە "عێراق لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و هاوبەشی لەگەڵ فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا کاری کردووە" هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژەی بەوەدا کە "ئیسپانیا ئەولەویەتی هەیە لەسەر بنەمای هەڵوێستی سیاسی لێکنزیک و هەڵوێستی بەرز لەسەر پرسی فەڵەستین و پەیوەندییە مێژووییە جیاوازەکان و ڕۆڵی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش".


    سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماژەی بەوەکرد كه‌ "کۆمپانیا ئیسپانییەکان کە بە شارەزایی ناسراون، بانگهێشت دەکرێن بۆ بەشداریکردن لە گەشەپێدانی گشتی عێراق و جووڵەی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانی ژێرخان، و پەیوەندییەکان لە دوای سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا بۆ عێراق لە ساڵی ڕابردووەوە پەرەی سەندووە".


    هه‌ر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە لە میانەی دیدارەکەیدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ ڕەوەندی عێراقی، جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە "حکومەت کاری کردووە بۆ درووستکردنی متمانە و کارکردن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان، هەروەها بەرپرسیارێتیەکەی خزمەتکردنی هەموو عێراقییەکانە بە هەموو پێکهاتەکانییەوە، و بەپێی ژمارەکان، هەموو کەرتەکان دەستکەوتی گرنگیان بەخۆوە بینیوە، وڵاتیان خستۆتە سەر ڕێگای ڕاست، و لە هەموو ناوچەیەکی وڵات پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری یان گەشەپێدان هەیە".

    هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا وسەبارەت بە چاکسازی دارایی و ئابووری و بانکی، سودانی ئەوەی ڕوونکردەوو کە حکومەت دەستیکردووە بە پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و چاکسازی لە سیستەمی بانکی بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و ژمارەی فرۆشتنی ئەلیکترۆنی زیادیکردووە، لە چوارچێوەی پاکێجی چاکسازی لە بواری یاساکانی باج و گومرگ و تۆمارکردنی کۆمپانیا بۆ ئاسانکردنی کاری کەرتی تایبەتی ناوخۆیی و بیانی"،سودانی ئاماژەی بەوەدا کە "چاکسازییە گشتگیرەکان هۆکاری ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی بووە، و لە ماوەی دوو ساڵدا 62 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، لە کەرتەکانی نەوت و گاز و خانووبەرە، و پیشەسازی و کشتوکاڵ و هۆتێل، و نیشاندەرەکانی ڕێکخراو و دامەزراوە نێودەوڵەتییەلان ئاماژە بە ڕێژەی گەشەی بەرز دەکات لەم ماوەیە".