بەغدا –INA
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دووپاتیکردەوە کە سەردانەکەمان بۆ ئیسپانیا گرنگە و نوێنەرایەتی قۆناغێکی نوێ دەکات لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، هاوکات ئاماژەیە بۆ ڕێککەوتنەکە بۆ چوون بۆ ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنەی هاوبەشی.
له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی كه له ئیسپانیا بهستی و ئاژانسی ههواڵی عێراقی(INA ) بڵاویكردهوه تییدا، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەردانەکەمان بۆ ئیسپانیا گرنگە و كه قۆناغێکی نوێ له خۆدهگرێت لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان”، ئاماژەی بەوەشکرد، “لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەڕێگەی سەردانی هاوبەشی وەزیرەکانی ههر دوو لاوه”.
سەرۆک وەزیران وتیشی: هەڵوێستی بەرزی ئیسپانیا سەبارەت بە پرسی فەلەستین هانی ئێمەی دا بۆ پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، جەختیشی لەوە کردەوە کە "نزیکبوونەوە و هەماهەنگی لە هەڵوێستەکانی نێوان عێراق و ئیسپانیادا هەیە".
سودانی ئهوهیش ڕاگەیاند، “لە سەردانەکەمدا، چوارچێوەیەکمان بۆ پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ ئیسپانیا دامەزراند”، ڕوونیشیکردەوە، “بانگهێشتی کۆمپانیا ئیسپانییەکانمان کرد بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان لە عێراق و ئەو دەرفەتانەی کە لەبەردەستدان نیشانمان دا”.
سەرۆک وەزیران لە درێژەی قسەکانیدا وتی: گرێبەستێکمان لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیسپانی ئەنجامدا بۆ جێبەجێکردنی هێڵی شەمەندەفەری بەسرە-شەلامچە، ئاماژەی بەوەشکرد، "گفتوگۆمان لەگەڵ کۆمپانیا ئیسپانییەکان لە بواری پیشەسازییە سەربازی ئەنجامدا وەک بەشێک لە كارنامهی سهردانهكهم بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی چەک".
سودانی دووپاتی کردەوە، “سوپاسی خۆمان ئاراستەی ئیسپانیا کرد بۆ پاڵپشتیکردنی عێراق لە شەڕی دژی چەتە تیرۆریستەکانی داعش”، ئاماژەی بەوەشکرد، “8 یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئیسپانیا واژۆ کرا، و لێکتێگەیشتنی تریشمان هەیە کە جێبەجێ دەکرێن”. ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕێککەوتن لەسەر ئەوە کراوە کە بچێتە سەر ڕێککەوتنێکی هاوبەش لەگەڵ ئیسپانیا."