سەرۆک وەزیران: عێراق ئامادەیە هاوکاری کۆمپانیا گەورەکان بکات بۆ پەرەپێدانی سیستەمی سەربازی و ئەمنی وڵاته‌كه‌مان

سیاسی
  • اليوم, 19:31
  • +A -A

    بەغدا –INA

    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، عێراق ئامادەیە هاوکاری کۆمپانیا گەورەکان بکات بۆ پەرەپێدانی سیستەمی سەربازی و ئەمنی وڵاته‌كه‌مان.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ هەینی لە شوێنی مانەوەی خۆی لە مەدرید بەجیا پێشوازی کرد لە نوێنەرانی سێ کۆمپانیای گەورەی ئیسپانی تایبەتمەند بە بواری سەربازی و ئەمنی کە بریتین لە rhealmetall expel  و Andraو  Airbus".

    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەوەی کە "ئەمڕۆ عێراق ئامادەیە بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکان، بۆ پەرەپێدانی سیستەمی سەربازی و ئەمنی" هه‌روه‌ها سودانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه‌  دەرفەتی زۆر هەیە بۆ کاری هاوبەش لەنێوان کۆمپانیاکان و دەستەی پیشەسازیی سەربازی".

    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر "پێویستی عێراق کردەوە، بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی چەک و تەقەمەنی، ئەمەش حکومەت وەک بەشێک لە پلانێکی گشتگیر کاری لەسەر کردووە، بۆ بەرزکردنەوەی توانا و ئامادە باشی هێزە ئەمنییەکان و بەرزکردنەوەی توانای وڵات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ناوخۆیی و دەرەکییەکان".