سەرۆک وەزیران جەخت لەسەر گرنگی بوونی کۆمپانیا ئیسپانییەکان دەکاتەوە بۆ وەبەرهێنان لە عێراق

سیاسی
  • اليوم, 18:07
  • +A -A

    بەغدا –INA

    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیسپانی گفتوگۆی لەسەر پڕۆژەی وەبەرهێنانی دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەری نەجەف-کەربەلا کرد، هاوکات جەختی لە گرنگی بوونی کۆمپانیا ئیسپانییەکان کردەوە بۆ وەبەرهێنان لە عێراق.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ هەینی لە شوێنی مانەوەی خۆی لە مەدرید پێشوازی کرد لە شاندێکی نوێنەرانی کۆمپانیای ئیماتیا کۆنسولترانس کە تایبەتە بە شەمەندەفەر".


    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە ، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر" گرنگی بوونی کۆمپانیا ئیسپانییەکان کردەوە، بۆ وەبەرهێنان لە عێراق و ئاماژەی بە واژۆکردنی دوو گرێبەستی پێشوو کرد لەگەڵ ئیماتیا، ئەمەش دەکەوێتە چوارچێوەی ئەو متمانەیەی، کە کۆمپانیا ئیسپانییەکان لە کەرتی وەبەرهێنان لە عێراقدا بەدەستیان هێناوە".

    هه‌روه‌ها لە دیدارەکەدا سودانی تاوتوێی لەگەڵ کۆمپانیاکە کرد، سەبارەت بە پڕۆژەی درۆستكردنی هێڵی شەمەندەفەری وەبەرهێنانی نەجەف-کەربەلا، و پێشنیارەکەیان بۆ درێژکردنەوەی هێڵەکە بۆ بەغداد، کە پێشتر کۆمپانیاکە گرێبەستی دامەزراندنی دوو هێڵی شەمەندەفەری (بەسرە – شەلامچە) ی کردووە و هەروەها یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن بۆ دامەزراندنی هێڵی شەمەندەفەری (مێهران – کوت – کەربەلا) هەیە".