بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختی لە گرنگی گەشتیاری لە بەدیهێنانی گەشەپێدان و بەهێزکردنی ئابووری و دەستەبەرکردنی هەلی کار کردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، ئەمڕۆ هەینی لە شوێنی مانەوەی خۆی لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا پێشوازی کرد لە ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی گەشتیاری جیهانی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان/ (UNWTO) بەڕێز زوراب پۆلۆلیکیشڤیلی.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە لە میانی دیدارەکەدا سهرۆك وهزیران باس لە "بوارەکانی کاری هاوبەش لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان کرا، بۆ پەرەپێدانی دۆخی گەشتیاری لە عێراق، لە ژێر ڕۆشنایی پلانی حکومەت بۆ پەرەپێدانی ئاستی گەشتیاری و ڕاکێشانی گەشتیاران لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهانەوە، چونکە عێراق توانای گەشتیاری ئایینی و شوێنەواری و سروشتی هەیە".
سهرۆك وهزیران جەختی کردەوە لەسەر "گرنگی کەرتی گەشتوگوزار و پێویستی برەودان بە بەرەوپێشبردنی، چونکە گوزارشت لە تێڕوانینێکی شارستانییانە دەکات، بۆ وڵات و ڕۆڵەکانی لە بەدیهێنانی گەشەپێدانی ئابووری و دەستەبەرکردنی هەلی کار و بەشداریکردن لە بەهێزکردنی ئابووری نیشتمانی".
هەروەها تاوتوێی بەشداری کردنی ڕێکخراوی گەشتوگوزاری جیهانیان کرد، "لە پەرەپێدانی تواناکانی گەشتوگوزاری لە عێراق و دەستپێکردنی بەرنامە و خزمەتگوزاری داهێنەری گەشتیاری، کە گەشەی ئەم کەرتە گرنگە بەهێز دەکات"، و ههروهها پۆلۆلیکیشڤیلی بە سهرۆك وهزیرانی ڕایگەیاند ڕێکخراوەکە 200 سکۆلەرشیپ پێشکەش بە خوێندکارانی عێراقی دەکات، بە مەبەستی خوێندنی ماستەر بە ئۆنلاین لە سەرجەم بوارەکانی گەشتیاریدا".