سەرۆک وەزیران: عێراق بە درێژایی مێژوو نوێنەرایەتی ناوەندێکی ئایینە جۆراوجۆرەکان بووە

سیاسی
  • اليوم, 17:06
  • +A -A

    بەغدا –INA

    ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دووپاتیکردەوە کە عێراق نوێنەرایەتی ناوەندێک دەکات بۆ ئایینە جیاوازەکان بە درێژایی مێژوو.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ هەینی لە شوێنی مانەوەی خۆی لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا پێشوازی کرد لە سەرۆکی کۆمەڵەی ڕوسل سەلامی خێرخوازی ئیسپانیا پیاوی ئاینی ئەنجێل گارسیا".

    لە دیدارەکەدا سه‌رۆك وه‌زیران جەختی كرده‌وزه‌  لەسەر گرنگی ڕۆڵی پیاوە ئایینییە جیاوازەکان، لە پتەوکردنی پێکەوەژیان و ڕووبەڕووبوونەوەی وتاری ڕق و کینە، بەتایبەتی کە عێراق بە درێژایی مێژوو ناوەندێکی ئایینە جیاوازەکان بووە و عێراقییەکان باشترین نموونەیان لە یەکڕیزی و پێکەوەژیان و ڕێزگرتن لە یەکتر پێشکەش کردووە".

    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە- لە دیدارەکەدا "تاوتوێی ئەو تاوانانە کرا کە قەوارەی زایۆنی زیاتر لە ساڵێکە لە غەززە و لوبنان ئەنجامی دەدات، و بووە هۆی کەوتنەوەی قوربانی زۆر و تێکدانی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە و جیهان".