بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، عێراق ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ببێتە ئەندامێکی کارا لە ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی زەیتون.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ هەینی لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا پێشوازی کرد لە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەنجومەنی نێودەوڵەتی زەیتوون /l O C جیم لیلۆ لۆپێز".
له راگهیندراوهكه كه لە دیدارەکەدا لایەنەکانی هاوکاری لەبوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازیی خۆراکدا تاوتوێکران، "سهرۆك وهزیران جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی بەشداری کردنی عێراق لە پەیماننامەی نێودەوڵەتی زەیتوون، دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیماننامەکەی پەسەند کرد و ئامادەکارییەکان بۆ گەڕانەوە بۆ ئەنجومەنی نێودەوڵەتی زەیتوون کە بارەگای لە مەدریدە بەڕێوەدەچێت".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە ، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند عێراق ئامادەیە بەهێزەوە بگەڕێتەوە، بۆ ئەوەی ئەندامێکی کارا بێت لە ئەنجومەنی نێودەوڵەتیی زەیتون، بەتایبەت لە ئێستادا یەکێکە لە وڵاتانی بەرهەمهێنەری زەیتوون و ئامادەیە بۆ ئامادەکردنی زەوی تایبەت بە بەرهەمهێنانی کێڵگەی گەورە کە گرنگە بۆ کەشوهەوا".
ههروهها سەرۆکی ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی زەیتوون ئاماژەی بە "پێویستی گەڕانەوەی عێراق کرد، وەک ئەندامێکی چالاک لە ئەنجومەنەکە، چونکە توانا زۆرەی هەیە بۆ ئەوەی ببێتە وڵاتێکی هەناردەکاری زەیتون نەک هاوردەکار"ههروهها جەختی لەسەر "ئامادەیی ئەنجومەنەکە کردەوە بۆ ناردنی تاقیگە و توێژەران بۆ عێراق، و هاوکاریکردن لە پڕۆژەکانی بەڕێوەبردنی ئاو بە شێوەیەکی گونجاو".