سەرۆک وەزیران: حکومەت هەوڵدەدات هاوبەشییەکی ستراتیژی یەکگرتوو لەگەڵ لایەنی ئیسپانیا دابمەزرێنێت

سیاسی
  • اليوم, 13:27
  • +A -A

    بەغدا –INA

    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، هەوڵەکانی حکومەت بۆ دامەزراندنی هاوبەشییەکی ستراتیژی یەکگرتوو لەگەڵ لایەنی ئیسپانی پشتڕاستکردەوە.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، رۆژی پێنجشەممە لە پەراوێزی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئیسپانیا، سەردانی دامەزراوەی ماڵی عەرەبی کرد لە مەدرید و لەگەڵ کۆمەڵێک نوخبەی سیاسی و دیپلۆماسی و ڕۆشنبیری و ئابووری عەرەبی و ئیسپانی کۆبووەوە".

    لە میانەی وتارەکەیدا لە ماڵی عەرەبی، سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژەی بەوەدا، "کە پەیوەندی نێوان عێراق و ئیسپانیا گەشەسەندنێکی بەرچاو بەخۆوە دەبینێت، و سەرەتا لە سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا بۆ بەغداد لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا دەستیپێکرد، و دووبارە کردنەوەی سەردانی هاوبەشی لە لایەن وەزیران و بەرپرسانەوە"هه‌روه‌ها سودانی جەختی کردەوە لەسەر "هەوڵەکانی حکومەت بۆ دامەزراندنی هاوبەشییەکی ستراتیژی یەکگرتوو لەگەڵ لایەنی ئیسپانی".

    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران "ستایشی هەڵوێستی بەرزی حکومەتی ئیسپانیای کرد سەبارەت بە دەستدرێژییەکانی سەر غەززە و لوبنان" سوردانی ئاماژەی بەوەدا کە "هەڵوێستەکە لەسەر بنەمای باوەڕبوون بە مافەکانی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتی دامەزراوە" هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشکرد کە "عێراق لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا دیدێکی ڕوون و ئاشکرا پەیڕەو دەکات، و پەیوەندییە ناوچەییەکانی لەسەر بنەمای هاوبەشی بەرهەمهێنەر و تێکەڵاوبوونی بەرژەوەندییەکان و هەموو ئەوانەیە کە ئاسایش و سەقامگیری و ئاڵوگۆڕی بەرهەمدار لەگەڵ وڵاتانی برا و دۆست بەهێز دەکات".


    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەو "جووڵەیەی گەشەسەندن کرد، کە عێراق بەخۆیەوە دەیبینێت، هەروەها گەشەسەندنی کەرتە جۆراوجۆرەکانی ئابووری و پێویستی بە شارەزایی کۆمپانیا ئیسپانییەکانە کە بە خۆڕاگری و لێهاتوویی ناسراون، بۆ بەشداریکردن لە پەرەپێدانی ژێرخان و کەرەتەکانی کشتوکاڵی و سەرچاوەکانی ئاو و وزەی نوێبووەوە و پەروەردە و پیشەسازی و بوارەکانی تر".


    سەبارەت بە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان سودانی ئاماژەی بەوەکرد، "کە عێراق بەنیازە لەگەڵ برایان و دۆستەکانی لە تورکیا و ئیمارات و قەتەر پڕۆژەکە جێبەجێ بکەن، و کراوەیە بۆ سەرجەم وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی جیهان، چونکە تەنیا ڕێگایەک نییە بۆ گواستنەوەی کەلوپەل بەڵکو ڕێگایەکی نێودەوڵەتییە کە بەرژەوەندییە ئابوورییەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە، هەروەها حکومەتیش بەنیازە ڕۆڵێکی گرنگ لەگەڵ وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت ببینێت لە پرسی بۆندی کاربۆن و هەوڵە جیهانییەکان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا".