بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی وردەكاری نوێی دەربارەی 5 سەركردەی داعش ئاشكرا كرد كە لە هەڵمەتێكدا لە پارێزگای كەركوك كوژران.
بەڕێوەبەرایەتیەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: بە زانیارییەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، بەفڕۆكەی ئێف 16 هێرشێكی ئاسمانییان لە دۆڵی زغیتون ئەنجامدا و پێنج تیرۆریست كوژران، لەوانە:
1- تیرۆریستی ناسراو بە (ئەبو جەوار)، یاریدەدەری ئیداری بۆ بەناو پارێزگای كەركوك.
2- تیرۆریست ناسراو بە (ئەبو موسعەب) فەرماندەی مەفرەزەی كەرتی ڕەشاد بەناو ویلایەتی كەركوك.
3- ئەو تیرۆریستە ناسراو بە (ئەبو حوزەیفە)، ڕۆژنامەنووس بۆ بەناو ویلایەتی كەركوك.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ئەو دوو تیرۆریستەی دیكە وەك چەكدار لە ناوچەی بەناو ویلایەتی كەركوك .
هەروەها ووتیشی: چەكی سووك و مامناوەند و ئامێر و كەرەستەی لۆجستی و دوو پشتێنی تەقینەوە دۆزرایەوە و لەناوبران و مۆڵگەكەش بە تەواوی لەناوبرا.
ئەمڕۆ شەممە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەكانی دوێنێی دۆڵی زغیتون لە چوارچێوەی كەرتی پارێزگای كەركوك، پێنج تەرمی تیرۆریستان دۆزراونەتەوە.