بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دانانی لیوا روكن محەمەد كازم عەتیە وەك فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای دیالە.
لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : ڕەزامەندی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی بە پشتبەستن بەوی پێشكەشی كردووە لەلایەن وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری، دەستبەكاربوو بۆ ئەوەی لیوا روكن محەمەد كازم عەتیە وەك فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای دیالە دەستنیشان بكات.
(لیوا عەلا غەریب زوبەیدی) لە فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای دیالە گواسترایەوە و بۆ پۆستی (یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگای باڵا بۆ پەرەپێدانی ئاسایش و كارگێڕی) دەستنیشانكرا.