لە ئەنبار دەستیان بەسەر 175 هەزار حەبی كاپتاگۆندا گرت

ئەمنی
  • اليوم, 15:27
  • +A -A

    بەغدا -   INA
    ئەمڕۆ شەممە هێزەكانی حەشدی شەعبی دەستبەسەرداگرتنی 175 هەزار حەبی كاپتاگۆن لە قائیم لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : هێزێك لە ئیدارەی هەواڵگریی خەشدی شەعبی/ بەشی ئەنبار، بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە ئەنبار، و بە پاڵپشتی هێزیك لە لیوای 13  فەوجی چوارەم، ئۆپراسیۆنی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكان بەناوی (ع-س) ئەنجامدا، توانیان دەست بەسەر 175 هەزار حەبی ماددە هۆشبەرەكانی كاپتاگۆن بگرن كە لەبەردەستی تۆمەتبارەكەدا بوون، ئەمە جگە لە دەمانچەیەكی توركی 9 ملم، كە لەناو تایەیەكدا دۆزرایەوە  لەجۆری (جارجەر).
    ئاماژەی بەوەشكردووە:  ڕاپۆرتی دەستبەسەرداگرتنی یاسایی بۆ ئەو شتانەی دەستیان بەسەردا گیراوە ڕێكخرابوو، هەروەها تۆمەتبارەكە لەلایەن هێزێكی دژە ماددە هۆشبەرەكانەوە گواسترایەوە بۆ شاری ڕومادی بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان.