بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی پووچەڵكردنەوەی پیلانێكی تیرۆریستی مەترسیدار و دەستگیركردنی بەناو ئەمیری داعش لە كەرتی كوردستان لە پارێزگای كەركوك ڕاگەیاند.
وتەبێژی ئاژانسەكە ئەرشەد حەكیم لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە: بە ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتی و پێشوەختە و زانیاری هەواڵگری، پووچەڵكردنەوەی پیلانێكی تیرۆریستی مەترسیدار لە پارێزگای كەركوك ڕادەگەیەنین كە مەبەست لێی كردنە ئامانجی پێگە حكومی و كەسایەتییەكانە بۆ تێكدانی دۆخی ئارامی پارێزگاكە، ئاماژەی بەوەشكرد، مەفرەزە ئەمنییەكان ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە كەركوك، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دەزگای ئاسایش لە سلێمانی، توانی تۆڕێكی سەر بە چەتەكانی داعش هەڵبوەشێنێتەوە كە (7) توخمە تیرۆریستییەكان لەخۆدەگرێت، لەوانەش ئەو كەسەی كە پێی دەوترێت ئەمیری داعش لەكەرتی كوردستان ،كە نازناوی (ئازاد شاخی)ی لێنراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو هەڵمەتە بووە هۆی خۆكوشتنی یەكێك لەو تیرۆریستانە دوای ئەوەی گەمارۆدران، و فۆرمێكی سەر بە باندە تیرۆریستییەكان و پۆستی پەیوەندی و كتێبی ئایدۆلۆژیای تەكفیری و ئامێر و كەلوپەل و فرۆكەیەكی بێفڕۆكەوان دەستی بەسەردا گیرا، ئاماژەی بەوەشكرد كە كۆی گشتی ئەو كەسانەی لە پارێزگای كەركوك دەستگیركراون گەیشتە 50 تیرۆریست كە بڕیاری دادوەری جۆراوجۆریان لە دژیان دەرچووە.