بەغدا –INA
ئهمڕۆ پێنجشهممه سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنە فریاگوزارییەکانی ئاراستەی غەززە و لوبنان کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد، تیمی بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات و لیژنەی فریاگوزاری هەردوو گەلی فەڵەستین و لوبنانی لەخۆگرت، بە ئامادەبوونی وەزیرانی ناوخۆ و تەندروستی و بازرگانی و کارەبا و ڕێکخەری گشتی پارێزگاکان و بریکاری وەزارەتی کۆچبەران و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراق".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە" لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی هەوڵەکانی لیژنەکە کرا، کە لەدوای بەردەوامی دەستدرێژییەکان بۆ سەر غەزە لەمانگی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە پێکهێنرا و فراوانکردنی کارەکانی لیژنەکە لەگەڵ دەستپێکردنی دەستدرێژییەکان بۆ سەر لوبنانی برا، لەچوارچێوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر دەرچوو و لەوەڵامی ڕاسپاردەکانی مەرجەعییەتی باڵای ئایینی، و دڵنیاییەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێبەجێکردنی خواستەکانی گەلەکەمان بۆ هاوکاری کردنی هەردوو گەلی فەڵەستین و لوبنان، لەم باردودۆخە سەختەدا".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر سەرچاوە بەردەستەکان کرا بۆ بەردەوامبوونی هاوکارییەکان و سودانی فەرمانی کرد، هاوکارییەکان بە شێوەیەک ڕێکبخرێن کە عێراق بتوانێت یارمەتی ئاوارەکان بدات و هاوکاری بگەیەنێتە ئەو کەسانەی کە زیانیان لێکەوتووە، چ لە ناوخۆی لوبنان بێت یان لە فەڵەستین، یان ئەوەی پێویستە پێشکەش بەو خێزانە لوبنانیانە بکرێت، کە هاتوونەتە عێراق و بە هەموو شێوەکانی هاوکاری، هەروەها گفتوگۆ لەسەر پرۆسەکانی گواستنەوەی یارمەتییەکان و باشترین ڕێگاکان کرا بۆ گەیاندنی بە شوێنی مەبەست".