بەغدا - INA
فواد حسێن، وەزیری دەرەوە، لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری کارگێڕی، باڵیۆز جۆن باس و بەرپرسی کاروباری وزە، باڵیۆز جێفری پایێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە، باسیان لە پێویستی پاراستنی ڕێڕەوی دەریایی کرد بۆ دڵنیابوون لە هەناردەکردنی عێراقی ونەوتی کەنداو.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه ، تێیدا هاتووە، “فواد حسێن جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری کارگێڕی و باڵیۆز جۆن باس و بەرپرسی کاروباری وزە ، باڵیۆز جێفری پایێت، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کە دەکەوێتە واشنتۆن کۆبووەوە.
ڕوونیشیکردەوە، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا باسیان لە بههێزكردنی هاریکاری هاوبەش لە بوارەکانی وزە و نەوت و ئابووری و بەردەوامیی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی عێراق کرد".
هەردوولا جەختیان لە "گرنگی بەردەوامی هاوکارییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق کردەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی وڵاتەکە نەکێشرێتە ناو هیچ جۆرە هەڵکشانێکی ناوچەییەوە، هەروەها کارکردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگە ئابوورییانەی کە لە ئەنجامی گێژاوی ناوچەکەوە سەرهەڵدەدەن".
لای خۆیەوە باڵیۆز باس بەخێرهاتنی خۆی بۆ بەشداری عێراق لە دەیەمین کۆبوونەوەی وەزاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، و بەهێزکردنی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەربڕی.