وەزیری كۆچ گەیشتە ئەنقەرە

سیاسی
  • 2-10-2024, 22:01
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئیڤان فایق جابرۆ، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا.
    باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئیڤان فایق جابرۆ وەزیری كۆچ و كۆچبەران، بە سەردانێكی فەرمی دوو ڕۆژە گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا.
    ئاماژە بەوەشكراوە: لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئیسنبوغا لەلایەن محەممەد ئاك تاتش بریكاری وەزیری ناوخۆی توركیا و ماجید لجماوی باڵیۆزی كۆماری عێراق لە ئەنقەرە پێشوازی لێكرا.
    راشیگەیاند: وەزیر لەگەڵ وەزیری ناوخۆی توركیا عەلی یرلی كایا، كۆدەبێتەوە، بۆ تاوتوێكردنی چوارچێوەكانی هاوكاری هاوبەش لە بوارەكانی كۆچكردن و گەڕانەوەی خۆویستانەی هاوڵاتیانی عێراقی.